نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت دامودەزگاکانی ڕاسپارد بە هانای هاووڵاتییان و زیانلێکەوتووانی هێرشەکەوە بچن

سەرۆکی حکوومەت دامودەزگاکانی ڕاسپارد بە هانای هاووڵاتییان و زیانلێکەوتووانی هێرشەکەوە بچن

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پاڕیزگاری هەولێر، لە نزیکەوە لە زیانەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی هەولێری پرسی و دامودەزگاکانی حکوومەتیشی ڕاسپارد بە هانای هاووڵاتییان و زیانلێکەوتووانی هێرشەکەوە بچن و چی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد حاجی کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 ئەنجام دا، کە بە هۆی هێرشە تیرۆریستیەکەوە زیان بە کەناڵەکە گەیشت.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کارمەندانی کەناڵی کوردستان 24ی کرد بۆ خۆڕاگری و بەردەوامبوونی پەخش و پەیامە نیشتمانییەکەیان.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *