نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دژە تیرۆری کوردستان: مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاراستە کراون

دژە تیرۆری کوردستان: مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاراستە کراون

دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر راگەیێندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “بەگوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستە کراون”.

 لە پەیامەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا هاتووە، لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بە مووشەکی بالیستیکی هێرش کرایە سەر هەولێری پایتەخت، ئاماژەی بەوەش کردووە، “بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، کاژیر 01:00ی ئەمشەو لەڕێگەی 12 مووشەکی بالیستیکی گەڕەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی، زیانێکی گیانی نەبووە”.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *