نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ھاتووچۆی سلێمانی: لەو شەقامەی پیانۆ گیانی لەدەستدا ھەر پێشنیارێک بکرێ ئامادەین جێبەجێی بکەین

ھاتووچۆی سلێمانی: لەو شەقامەی پیانۆ گیانی لەدەستدا ھەر پێشنیارێک بکرێ ئامادەین جێبەجێی بکەین

بەڕێوەبەرێتی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی 10ی ئەم مانگە لە شەقامی بەردەم ‏زانكۆی سلێمانی ئۆتۆمبێل لە خوێندكارێكی داوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە ‏گیانی لەدەستدا، لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە کردووە و لەو شەقامەدا سەرەڕای بوونی سەرجەم رێنماییەکانی هاتووچۆ، بۆ دووبارە نەبوونی رووداوی هاوشێوە ھەر پێشنیارێک بکرێ ئامادەن جێبەجێی بکەین.
ئەمڕۆ شەممە 12-3-2022، بەڕێوەبەرێتی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، “سەبارەت بە روودای شێلانی خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی لە رۆژی پێنج شەممە، بۆ رای گشتی و  خوێندکاران دەخەینە ڕوو کە دوای ئەوەی رووداوەکە روویدا لەلایەن ئۆتۆمبیلی هاتووچۆی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیمان کچە خوێندکارەکە بەرەو نەخۆشخانە بردرا، بەڵام دیارە تەمەن ڕێگای بە خاتوو پیانۆ نەداو بە داخ و پەژارەوە لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.”
ئەوەش هاتووە، “پاش سەردانکردنی پێگەی ڕووداوەکە بۆ گشت لایەک رووندەکەینەوە کە لەو شوێنەدا بۆ سەلامەتی پەڕینەوەی پیادە ترافیک لایتی پەڕینەوە دانراوە و، لە مانگی 8 ساڵی 2017ەوە سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ فەراهەم کراوە لە هێما و هێلکاری پەڕینەوە و تەنانەت کەمئەندام و نابینایان بێ هیچ گرفتێک دەتوانن بە بەکارهێنانی ترافیکەکە بە سەلامەتی لە شوێنی پەڕینەوەکە بپەڕنەوە”.
بەڕێوەبەرێتی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو شەقامەدا پێش دانانی ترافیک لایتی پەڕینەوە، لەمپەری پلاستیکی هەبوو بەڵام بەپێی ستانداردە هونەری و ئەندازیارییەکانی هاتوچۆ ناکرێت لە یەک پێگەدا بۆ سەلامەتی پەڕینەوە لەمپەری خاوکردنەوەو ترافیک لایت هەبێت، لەبەرئەوە ئەو لەمپەرە لەهەردوو سایدەکە لابراوە.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *