ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە ١٠ شت کردووە کە هاوسەران پێش خەوتن بۆ بەختەوەری و دڵخۆشبوونی ژیانی هاوبەشیان پێویستە ئەنجامی بدەن، ئەوانیش:
یەکەم: مۆبایلەکانتان بکوژێننەوە یان بێدەنگی بکەن و لە جێگەی خەوەکەتان دوری بخەنەوە.
دووەم: کار و ئیشەکانی ڕۆژ لە یاد بکە و کاتەکان لەگەڵ هاوبەشی ژیان بەسەر بەرە.
سێیەم: هەردووکتان لە هەمان کاتدا و پێکەوە بچنە جێگەی نوستنەکەتانەوە.
چوارەم: پابەندی ڕۆتینەکانی شەوان بن وەک پێکەوە ددانەکانتان بشۆن.
پێنجەم: کەمێک لەناو جێگەی نوستن پێکەوە قسە لەگەڵ یەکتردا بکەن و ڕۆمانسیانە سەیری یەکتر بکەن.
شەشەم: هەرگیز لە جێگەی نوستنەکەتان دەست مەکەن بە دەنگە دەنگ و دەمەقاڵە دوربکەونەوە و زیاتر ئارامبن.
حەوتەم: منداڵەکانتان لە جێگەی نوستنەکەی ئێوەدا نەخەوێت بەڵکو بیانخەنە جێگەی خۆیان.
هەشتەم: هەرگیز پشیلە یان ئاژەڵە ماڵییەکەتان لە جێگە و ژووری نوستنەکەتاندا نەبێت.
نۆیەم: یەکتر بشێلن و قسەی خۆش بکەن و ئارامی بە یەکتر ببەخشن.
دەیەم: هاوسەران هەرگیز نەکەن پێش خەوتن باوەش و ماچتان لەبیر بچێت.