فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رای ده‌گه‌یه‌نێت، شاسوار ده‌یه‌وێت جارێكی تر خوێنی كوڕی هه‌ژار به‌كاربێنێت، به‌ڵام باشتره له بری ئه‌وه ئه‌و پاره‌ی له‌خه‌ڵكی خواردووه بیداته‌وه.
سه‌ردار مالومه‌یی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه، راگه‌یاند، خوێنی خه‌ڵكی هه‌ژار هه‌رزانه، هه‌ر كه‌س هه‌ڵده‌ستێت بۆ ئامانجی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت، ئیتر كێ ده‌كوژرێت و ده‌بێته قوربانی گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وانه بگه‌نه ئه‌نجامی خۆیانه، رۆژێك په‌كه‌كه و رۆژێك شاسوار، رۆژێكیش حكوومه‌تی عێراقی، ئه‌وانه دوژمنه دیاره‌كانی كورد و كوردستان.
روونیشی كرده‌وه كه شاسوار یه‌ك كار ناكات له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت، ئه‌و بازرگانێكه، هه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بێت نایكات، كارێك ناكات خۆی سوودی پێ نه‌گات، هه‌ركات داوای له خه‌ڵكی كرد بۆ ناڕه‌زایه‌تی و ئاڵۆزی و پشێوی، ئه‌وه ئه‌وكات باری لاربووه و كاتی ئه‌وه‌یه خۆی پێ رێك بكاته‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، شاسوار ئه‌گه‌ر راست ده‌كات، با بچێت مافی ئه‌و هه‌زاران خه‌ڵكه بداته‌وه كه پڕۆژه‌یه‌كی له‌سه‌ر پاره‌ی ئه‌وان بنیات نا و ئێسته‌ش بێبه‌ری كردوون له پاره و پشك، با قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت كه وه‌ریگرتووه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌ی كه به‌هۆیه‌وه قه‌رزداری پاره‌یه بیداته‌وه.