
ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كات، گومان له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید زیاتر بووه، چونكه مه‌ترسیی ده‌كرێت به سه‌فەقاتی سیاسی و هه‌ندێك سیناریۆ پاره په‌یدا بكات.
دڵشاد ره‌شید مه‌لا عه‌لی، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان،دەڵێ : ”شاسوار عەبدولواحید ساخته‌چییه‌تی ده‌كات و ده‌یه‌وێت كاسبی به سیاسه‌ته‌وه بكات، بۆیە هیچ نرخێكی نییه، پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌پشتیه‌وه نه‌بێت، چۆن رێگای پێ دراوە ئه‌و هه‌موو شته له سلێمانیدا بكات.
جەختیشی كردەوە: ”ئەو پیاوه كار له‌سه‌ر وه‌ته‌ری گۆڕان و حزبه‌كانی دیكه ده‌كات و هیچ كۆنترۆڵی له‌سه‌ر نییه و به هه‌وه‌سی خۆی قسه ده‌كات، هەڵە ئه‌وه‌یه چۆن كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی سیاسی ده‌درێته تاكه كه‌سێك و به ئازادیی خۆی گێڕی كه‌ناڵ له دژی كەس و حزب به‌كار بهێنێت، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌ت رێگای لێ بگرێ و بە یاسا كه‌ناڵه‌كه‌ی دابخات.