
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بارەی دوو ڕووداوی کوشتن لە هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
دەقی راگەیەنراوەکە:
دوێنێ رۆژی يه ك شەممە رێکەوتی ٦/٣/٢٠٢١ کاتژمێر (٩)ی شەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی ١٥٠ م نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و بانکی منارە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (صادق عبدالخالق جمال)کوژراوە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەکسێنت .
هەروەها هاولاتیەکی ئافرەتی لەگەڵ بووە بەناوی (ا.ا.م)پاش ئەنجامدانی لێکۆلینەوە سەرەتایەکان دەرکەوت کەوا کوژراو هەوڵی دەستدرێژی داوە بۆ سەر کچەکە و ئەویش داوای یارمەتی و بەهاناوەچوونی کردووە، دواتر پاسەوانەکانی بانکی منارە کە سەر بە هێزەکانی زێرەڤانین گەیشتونەتە لای ئۆتۆمبێلەکە بۆ بە هاناوەچونی کچەکە بەلام شوفێرەکە ویستویەتی رابکات لەئەنجامدا تەقەکراوە و بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی شوفێرەکە .
هەردوو تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد وه تۆمەتباران و کچەکەش لەلای هێزەكانى پۆلیس لەژێرلێکۆلینەوەن وه راگيراون به بريارى دادوه رى لێكولينەوه به پێ ی ماده ى٤٠٥ له ياساى سزادان