نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پۆلیسی هەولێر: ئەو کوڕەی لە شەقامی 150 مەتری کوژرا هەوڵی دەستدرێژیی بۆسەر کچێک داوە

پۆلیسی هەولێر: ئەو کوڕەی لە شەقامی 150 مەتری کوژرا هەوڵی دەستدرێژیی بۆسەر کچێک داوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بارەی دوو ڕووداوی کوشتن لە هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

دەقی راگەیەنراوەکە:

دوێنێ رۆژی يه ك شەممە رێکەوتی ٦/٣/٢٠٢١ کاتژمێر (٩)ی شەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی ١٥٠ م نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و بانکی منارە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (صادق عبدالخالق جمال)کوژراوە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەکسێنت .

هەروەها هاولاتیەکی ئافرەتی لەگەڵ بووە بەناوی (ا.ا.م)پاش ئەنجامدانی لێکۆلینەوە سەرەتایەکان دەرکەوت کەوا کوژراو هەوڵی دەستدرێژی داوە بۆ سەر کچەکە و ئەویش داوای یارمەتی و بەهاناوەچوونی کردووە، دواتر پاسەوانەکانی بانکی منارە کە سەر بە هێزەکانی زێرەڤانین گەیشتونەتە لای ئۆتۆمبێلەکە بۆ بە هاناوەچونی کچەکە بەلام شوفێرەکە ویستویەتی رابکات لەئەنجامدا تەقەکراوە و بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی شوفێرەکە .

هەردوو تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد وه تۆمەتباران و کچەکەش لەلای هێزەكانى پۆلیس لەژێرلێکۆلینەوەن وه راگيراون به بريارى دادوه رى لێكولينەوه به پێ ی ماده ى٤٠٥ له ياساى سزادان

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *