نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / باوکی ماریا سامی کچەکەم لەلایەن کوڕەکەمەوە کوژراوە

باوکی ماریا سامی کچەکەم لەلایەن کوڕەکەمەوە کوژراوە

سامی مەغدید باوکی ئیمان سامی ناسراو بە ماریا باس لەوەدەکات، کە کچەکەی لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە، بەڵام تائێستا خۆی بەدەستەوە نەداوە.

ناوبراو لەلێدوانێکدا ئەوەشی ئاشکراکرد، کە سەرباری ئەوەی ماوەی دوو ساڵە پەیوەندی لەگەڵ کچەکەی نەبووە، بەڵام زۆر نیگەرانە بە کوژرانی و بەشداریشی لە رێورەسمی بەخاکسپاردنیدا کردووە.

هەر لەو لێدوانەکەیدا باوکی ماریا ئاشکرای کردووە، کوڕەکەی بە ئۆتۆمبێلی براکەی چووە و تووشی ماریا بووە و پێی وتووە کە “لەگەڵیدا سەربکەوێت وبچنەوە ماڵەوە و ئەویش بەقسەی نەکردووە ودوای دروستبوونی دەمەقاڵێ فیشەکی پێوەناوە”.

شەوی رابردوو تەرمی چالاکوان ئیمان سامی لە نزیک شەقامی 100 مەتری هەولێر دۆزرایەوە.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *