نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دەستەی نەزاهە داهاتی ناوخۆی سلێمانی دەدزرێت

دەستەی نەزاهە داهاتی ناوخۆی سلێمانی دەدزرێت

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا نەک تەنھا قاچاغچیەتی لە مەرزەکانی سنووری سلێمانی بەردەوامە بگرە داھاتی ئەو سنوورەش بۆ خەزێنەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناگەڕێتەوە، بۆیە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروست دەکرێت و سەردانی سلێمانی دەکات و لەو بابەتە دەکۆڵێتەوە.
سەعید ھەرکی، دەڵێ: “نەك ھەر تەنها کاری قاچاغچیەتی لە سنووری سلێمانی لە خاڵە سنووریی و مەرزەکان دەكرێت، بەڵکو ئێستا دەست بەسەر داھاتی حکوومەتیش گیراوە و نزیکەی ٣ مانگە داھاتی ناوخۆ و خاڵە سنووریەکان بۆ حکوومەت ناگەرێتەوە و ئەوەش کێشەی بۆ داھاتی حکوومەت و مووچەخۆر دروست کردووە و ئەو پارەی لە داھات دەچێتە سەر حیسابی بانکی حکوومەت وەکو پێویست پارەکە دیار نامێنێت”.
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: “نوسراوێکمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی دارایی لێکۆڵینەوەیەک لەو پرسە بکەین و سەردانی سلێمانی و ھەولێر و دھۆک دەکەین، سەردانەکەمان زیاتر بۆ سلێمانی دەبێت و سەردانی خاڵە سنووریەکان و بانکەکانیش دەکەین، ھەروەھا لەگەڵ فەرمانگەی باج و درامەت، تا بزانین داھات چەندە و چیلێدێت و بۆچی ناچێتەوە خەزینەی حکوومەت، بۆیە کاری لەسەر دەکەین و ھەفتەی داھاتوو دەست بەکار دەبین”.
سەعید ھەرکی ڕوونیشی کردەوە: “لە سنووری سلێمانی تا ئێستا قاچاغچیەتی بەردەوامە و کاری لەسەر دەکەین و ئاشکرای دەکەین، بەڵام حەقە خەڵکی سلێمانی بارودۆخی ئێستا بزانن و ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و خانەنشینی ھەولێر و دھۆک مووچەیان وەرگرتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە سلێمانی وەریاننەگرتووە و ھۆکارەکەشی نەگەڕاندنەوەی داھاتی سلێمانییە بۆ خەزینەی حکوومەت”.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *