نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڤیان سەبری: دانوستانەكانی شاندی پارتی و لایەنە عێراقییەكان هەنگاوی باشی بڕیوە

ڤیان سەبری: دانوستانەكانی شاندی پارتی و لایەنە عێراقییەكان هەنگاوی باشی بڕیوە

شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدایە و ڕۆژانی ڕابردوو زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجام داوە و سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتییش لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە دانوستانەکانی ڕۆژانی ڕابردوو ئەنجامی باشی دەبێت.
د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی لە پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: “شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی ھەڤاڵ فازڵ میرانی لە بەغدایە بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، تا ئێستا چەندین دیدار ھەبووە لەگەل لایەنە عێراقییەکان لەبارەی ڕەوشی ئێستای عێراق و پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، چونکە ھەموو ھەوڵێکی پارتی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکەیە بە شێوەی ئاشتیانە و دانوستان و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان.”
د. ڤیان سەبری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “دانوستانی نێوان پارتی و لایەنە عێراقییەکان قۆناغی باشی بڕیوە و ئێمە بەپێی ئەو دیدار و کۆبوونەوانەی شاندی باڵای پارتی لە بەغدا ئەنجامی داوە گەشبینین بەوەی ئەنجامی باش و ئەرێنیی دەبێت بۆ پڕۆسەی سیاسی و پێکھێنانی حکوومەتی نوێ لە عێراق، بێگومان دانوستانەکان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە چارەسەر.”

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *