
دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای وزاری لەلایەن مەسرور بارزانی، لەسەر پرسی زیادەڕۆییەکانی سەر زەویی کرستیانەکان لە دەڤەری بادینان، بە بڕیاری دادگا، زەویی گوندێکی قەزای ئاکرێ بۆ مەسیحییەکان دەگەڕێندرێتەوە.
روبینه ئوملیك عەزیز، ئەندامی پهرلهمانى كوردستان له فراكسیۆنى هاوپهیمانیى یهكێتیى نهتهوهیی کرستیان، رایگهیاند، دوای ئەوەی لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەک پێکهێندرابۆ گەڕاندنەوەی زەوی داگیرکراوەکان، بڕیاری دادگا، گوندێكى كرستیانهكان له سنوورى نههله، گوندى كشكاوا، سەر بە قەزای ئاکرێ، كه زێدهڕۆیى كرابووه سهر، بۆ کرستیانەکان گەڕێنرایەوە.
گوتیشی: ”لەم پرسەدا مهسروور بارزانى، وەکوو سهرۆك وهزیرانى هەرێمی كوردستان، رۆڵى گرنگى ههبوو، چونکە خۆی چاودێریی پڕۆسەی دادگاییکردنی دەکرد، تاوەکوو بەشێوەیەکی تەواو دادپەروەرانە بەڕێوە بچێت، ئەوەش زیاتر ئەوەی سەلماند کە لە هەرێمی کوردستان مافی پێکهاتەکان پارێزراوە و جیاوازی لەنێوانیاندا ناکرێ، بەڵکوو دادگا بڕیاری خۆی دەدات“.
ئەو پەرلەمانتارە کرستیانە، جەختی لەوەش کردەوە، دۆسیەکانی دیکەی پەیوەست بە کرستیانەکان لە دادگاکانی دهۆک و ئاکرێ و هەولێر، بەردەوامن لە پڕۆسەی دادگاییکردن و دادوەران و دادگاکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکاندا دەکەن.













