ستیڤان دوجاریك) وته‌بێری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له كاتی ده‌ستپێكردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا 24ی مانگی پێشوو تا سێی مانگ هه‌زار و شه‌ش هاوولێتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی له‌و ژماره‌یه 331 گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌وانی دیكه بریندارن، پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌كه زۆر زیاتر له‌وه بێت.
به وته‌ی دوجاریك له‌و ماوه‌دا یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار هاووڵاتی ئۆكرانی ڕوویان له وڵاتانی هاوسێی كردوووه و پێشبینی ده‌كرێت تا یه‌كشه‌ممه بگاته ملیۆن و نیوێك.
هاوكات ناوبراو خۆشحاڵی ده‌ربڕی كه هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ دروستكردنی ڕێڕه‌وی ئارام به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی جه‌نگ.