ساتبەسات کاریگەری جەنگی ڕوسیا و ئۆکراین و کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان لەسەر بارودۆخی دارایی و ئابووری جیھان زیاتردەبێت.
ڕوژی دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕو بۆرسەکانی جیھان پێشبینیدەکرێت نرخی زێڕ و نەوت ناجێگیری بەخۆیەوە ببینێت و نرخی زێڕ بەرزبێتەوە.
ئەگەری ھەیە پشکی کۆمپانیا تەکنەلۆژی و ھێڵە ئاسمانیەکان دابەزن و کۆمپانیاکانی مێتا و گۆگڵ بەھای پشکەکانیان دابەزێت.