نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لێبوورینەی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری ماوەتەواو بوو دەری کردوە ناپاکییە بەرامبەر گەل

لێبوورینەی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری ماوەتەواو بوو دەری کردوە ناپاکییە بەرامبەر گەل

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند لێخۆشبوونی تایبەتی بەرهەم ساڵح سەركۆماری ماوە بەسەرچووی عێراق لە بازرگانێكی مادەی هۆشبەر، ناپاكیە بەرامیەر گەل.

دكتۆرە ڤیان سەبری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی “ئەو لێبوورینە تایبەتییەی سەركکۆماری ماوەبەسەرچوو بۆ بازرگانێكی مادەی هۆشبەر دەریكردووە، جێی سەركۆنەكردنە، بەناپاكی بەرامبەر گەل دادەندرێت، هەروەها سووكایەتیكردنە بەخوێنی هێزە ئەمنییەكان.

هەروەها دەشڵێ دەركردنی ئەو لێبوورینە تایبەتییە، پێچەوانەی سوێندی یاسایی سەركۆمار و ماددە دەستوورییەكانیشە، كە دووپاتی دەكەنەوە نابێ لێبوورینی تایبەتی ئەو تاوانانە بگرێتەوە كە زیان لە دەوڵەت دەدەن.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *