به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق واژووی له‌سه‌ر كردووه، بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ناوی جه‌واد لوئه‌ی جه‌واد، كوڕی پارێزگاری پێشووی نه‌جه‌ف، به‌ر له‌وه‌ی سزاكه‌ی ته‌واو بكات، ئازاد كرا.
هه‌ر به گوێری ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، به‌رهه‌م ساڵح، له‌و كاته‌دا واژووی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رسوومه‌دا كردووه، كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كۆتایی پێهاتووه.
مه‌رسوومه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراقی كراوه، ئه‌وانیش به پشتبه‌ستن به‌و مه‌رسوومه، تاوانباره‌كه‌یان ئازاد كردووه.