نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:پارتی ئەنجامدانی ڕاپرسی لەبارەی كورسییەكانمان لە هەڵبژاردنی ئایندە ڕەت دەكەینەوە

بەپەلە:پارتی ئەنجامدانی ڕاپرسی لەبارەی كورسییەكانمان لە هەڵبژاردنی ئایندە ڕەت دەكەینەوە

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی ڕاپرسی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.

لە راگەیەنراوی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌: چەند رۆژێكە هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە، گوایە لە سەرچاوەیەكی دەزگامانەوە وەرگیراوە، باسی ئەوە دەكات كە دەزگاكەمان ڕاپرسییەكی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام داوە، لە ڕاپرسییەكەدا دەركەوتووە پارتیمان 50 كورسی بە دەست دەهێنێت.

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕاپرسیی له‌و شێوه‌یه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: بۆ ڕای گشتی و هەموو لایەك ڕای دەگەیەنین، ئەم هەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، سه‌رنج خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی: بە هیچ شێوەیەك و هیچ سەرچاوەیەك لە دەزگاكەمان، ئەو زانیارییە ناڕاستەی نەداوە و بۆ ئەو مەبەستەش هیچ ڕاپرسییەكمان نەكردووە، بەڵكوو ئەمە هەواڵێكی فەیك و هەڵبەستراوە و دوورە لە ڕاستییەوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *