دانا جه‌زا، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، پێشبینیكردن به ده‌قی ده‌ستووری و یاساییشه‌وه بۆ بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ئه‌سته‌م بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌و دادگایه چه‌ندین بڕیاری له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ده‌ستوور داوه.
دانا جه‌زا، گوتی: پێشبینیكردن بۆ دانیشتنی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی دووباره خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به ده‌قی یاسا و ده‌ستووریشه‌وه ئه‌سته‌م بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌ی دادگای فیدراڵی شیكردنه‌وه‌ی ده‌قی ده‌ستوورییه، نه‌ك بڕیاردان.
گوتیشی: دادگای فیدراڵی پێشتر چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه، كه هیچ ده‌قێكی ده‌ستووری نییه تا پاڵپشتی بكات، هه‌ر وه‌كو بڕیاره‌كه‌ی بۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاران، له په‌یڕه‌وی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ئاماژه‌ی پێنه‌كردووه.
راشیگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هۆشیار زێباری، بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار نموونه‌یه‌كی دیكه‌یه، كه به‌ربژێره‌كه‌ی پارتی پێشتر له هه‌موو فلته‌ره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و به‌ڵگه‌ی تاوان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ تێپه‌ڕبووه، له دادگای كه‌رخیش ئه‌ستۆپاكی پێدراوه و بێتۆمه‌ت ده‌رچوو، به‌ڵام له دادگای فیدراڵی جۆرێكی دیكه بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كه له‌كاتێكدا دراوه، كه پێشتر له ساڵی 2012 و له ساڵی 2019 یاسای نه‌وت و گاز ورووژێنراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مادده‌كانی (110، 112 و 115) ده‌ستووری عێراق به روونی مافی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت و گازی به هه‌رێمی كوردستان داوه.