هۆشیار زێباری لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا تایبەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی رایگەیاند، ئێمە رێز لە بڕیاری دادگا دەگرین، بەڵام ئەوەی کە کراوە ستەمە و بڕیارێکی هەڕەمەکی بووە.
هۆشیار زێباری باسی لەوەشکرد کە لەکاتی خۆپاڵاوتندا تەواوی مەرجەکانی تێدا بووە و ئەوان غەریب نین بەو سیستمە.
هۆشیار زێباری گوتیشی “رۆژێکی غەمگینە بۆ عێراق، ژیان لە خاڵێکدا ناوەستێت و بەردەوام دەبێت، ئەو عێراقەی کە ئێمە تێکۆشانمان کرد لە پێناویدا تا ببێتە دەوڵەتێكی دادپەروەر.”