
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی بۆ هێزه‌كانی پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبار و له‌یاسا هه‌ڵاتوانه‌یه كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه و هیچ دۆخێكی نائاساییش له‌شاره‌كه‌دا بونی نییه.
عه‌مید كاوه غه‌ریب به‌ڕێوبه‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوك نییه، به‌ڵام ته‌واوی هێزه‌كانی پۆلیس خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه، ئامانجیش له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه، ئه‌و تۆمه‌تبار و له‌یاسا هه‌ڵاتوانه‌یه كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه.
وتیشی، “سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كه‌ركوك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك نییه و هێزه‌كانیشیان كه له به‌شێكی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان مه‌فره‌زه‌یان داناوه ده‌یانه‌وێت داواكراوانی دادگا ده‌ستگیربكه‌ن”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە