
وێنەگری مەڵبەندی یەكێتی لە ڕانیە كوژرا
ئەمشەوی سێشەممە وێنەگرێكی ڕۆژنامەوانی سەر بە یەكێتی، لە شاری ڕانیە كوژرا.
شوان عەلی وێنەگری رۆژنامەوانی لە مەڵبەندی24ـی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە دەڤەرین ڕاپەڕین، ئەمشەو لە شاری ڕانیە لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردندا کوژرا.
شوان عه‌لی لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٤بووە، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كەوە گیانی له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یه‌ندراوەتە پزیشكی داد له رانیه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رای گەیاندووە كە تەرمەكەیان گەیاندووەتە پزیشکی دادوەری و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێکردووە.