نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پێگەیشت

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پێگەیشت

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق وناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و هەرێمی کوردستان کرد .

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *