نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئه‌مریکا 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات راگەیاند بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات لەسەر سەرکردەی داعش له‌ خوراسان بدات

ئه‌مریکا 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات راگەیاند بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات لەسەر سەرکردەی داعش له‌ خوراسان بدات

بەرنامەی “خەڵاتەکان لەپێناو دادوەری” کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاری کرد بۆ هەر کەس و لایەنێک زانیاری بدات لەسەر شوێنی سەرکردەی رێکخراوی “داعش ــ خوراسان” سەنائوڵا غەفاری کە ناسراوە بە شەهاب ئەلموهاجر، هەروەها پێدانی زانیاری کە ببێتە هۆی دەستگیرکردن ئەوانەی کە بەرپرس بوون لە تەقینەوەکەی 26ی ئابی ساڵی 2021 لە بەردەم فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابووڵ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، غەفاری لە ساڵی 2020 لە لایەن داعشەوە دەستنیشان کرا بۆ سەرکردایەتیکردنی لقی رێکخراوی “داعش” کە ناسراوە بە “داعش ــ خوراسان”، جەختیشی کردەوە، غەفاری بەرپرسە لە هەموو کردەوەکانی ئەو لقە لە سەرتاسەری ئەفغانستان و رێکخستنی پاڵپشتی بۆ ئەنجامدانی کردەوەکان.

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *