نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی پيرۆزبايى له‌ ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ده‌كات

مه‌سرور بارزانی پيرۆزبايى له‌ ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ده‌كات

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 6ی شوبات  مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، پیرۆزبایی له‌ عيرفان عه‌بدولعه‌زيز ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له‌ كوردستان کرد بۆ دانانه‌وه‌ى به‌ ڕابه‌رى گشتيى و سەرکەوتنی کۆنگرەی دوازدەی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى. 
سەرۆکی حکومەت هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى خواست لە پێناو پەرەپێدانی ھەماھەنگیی و ھاریکاری نێوان لایەنەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمان.
ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی، به‌ ناوى خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامييه‌وه‌، سوپاسی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییەکەی.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *