نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە هەولێرە پارە گێشتە سلێمانی بۆ دابەشکردنی مووچە

لە هەولێرە پارە گێشتە سلێمانی بۆ دابەشکردنی مووچە

کێشەی کەمیی پارە بۆ دابەشکردنی مووچه لە سنووری سلێمانی بەردەوامە و بۆ تەواوکردنی مووچەی وەزارەتێک، 25 ملیار دینار لە هەولێرەوە دەدرێته سلێمانی.

سەرچاوەیەکی بانکەکانی سلێمانی ڕاگەیاند: “لە سلێمانی پارە بۆ مووچە نییە، رۆژی پێنجشەممە بۆ تەواوکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، 25 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەولێر بۆ سلیمانی قەرز کراوە”.

سەرچاوەکە جەختی كردەوە، ئێستا لە ڕێگەی لیژنەیەکی دارایی لێکۆڵینەوە لە داهاتی سلێمانی دەکرێت.

سەرچاوەکەی بانکەکانی سلێمانی گوتیشی: “ئێستا لیژنەیەکی پسپۆڕی وەزارەتی دارایی لێکۆڵینەوە دەکات، لە هۆکاری خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە کاتی خۆیدا، هەروەها لێکۆڵینەوە دەکرێ له کەمیی سیولەی نەختینەیی لە بانکەکانی سلێمانی”.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *