نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پۆلیسى هەولێر زانیاری لەبارەی شەڕەكەی شەوی ڕابردووی بەردەم نەخۆشخانەیەك ئاشکرا دەکات

پۆلیسى هەولێر زانیاری لەبارەی شەڕەكەی شەوی ڕابردووی بەردەم نەخۆشخانەیەك ئاشکرا دەکات

بەگوێرەی روونکردنەوەی پۆلیسی هەولێر، شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە ناحیەی بەحرکە روویداوە، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە شوفێرێک بە ئۆتۆمبێلێکی (تۆیۆتا لاندگرۆزەر) رەنگی سپی، خۆی بە کەسێک بە ناوی (ئەبوبەکر شوان عەزیز) تەمەن (18 ساڵ)دا کێشاوە و گیانی لەدەستداوە، کە دواتر شوفێرەکە هەڵدێت.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە: “دوای ئەوەی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی (ئیمێرجنسی) خانەوادەی گەنجەکە لەگەڵ هێزەکانی زێرەڤانی کە پاسەوانی نەخۆشخانەکەن، دەمەقاڵی دروست دەبێت، بۆیە خانەوادەی گەنجەکە دەیانەوێت حەرەمی نەخۆشخانەکە ببەزێنن و بەلێشاو بچنە ژوورەوە، لە ئەنجامدا پاسەوانەکانی زێرەڤانی رێگری دەکەن و پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی بریندار دەبێت”.

لە راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر ئاشکرا کراوە “سەبارەت بە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە، کە گەنجەکەی کوشتووە، ئێستا لە ژێر چنگی یاسایە و لە لێکۆڵینەوەدایە”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت: کۆچکردن بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کێشەی ئەمنی و ئابووری و گۆڕینی دیموگرافی بەدوای خۆیدا دێنێت

*کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەکەین * کاری زۆرمان کردووە بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *