نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هوشیار زێباری: کار لەپێناو پێکهێنانی حکوومەتێک دەکەین کە زۆرترین لایەنی نیشتمانی تێیدا بەشداربێت

هوشیار زێباری: کار لەپێناو پێکهێنانی حکوومەتێک دەکەین کە زۆرترین لایەنی نیشتمانی تێیدا بەشداربێت


هوشیار زێباری بەربژێری کورد بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکدا لە تەلەڤزیۆنی (العراقیە) ڕایگەیاند: پەیوەندیمان لەگەڵ سەدر و هاوپەیمانی سیادە زۆر بەهێزە و پشتگیری یەکدی دەکەین. ئاماژەی بەوەشکرد دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی بەهۆی پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی نێوان سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر و هاوپەیمانی سیادەوە بوو، پەیوەندییەکانمان پتە و و قوڵن، ئەوەشمان لە هیچ لایەک نەشاردۆتەوە.

جەختیشی کردەوە کە “لەگەڵ حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی دان کە زۆرترین لایەنی نیشتمانی تێیدا بەشداربێت”.

لەبارەی پۆستی سەرکۆماریش ڕایگەیاند: لەدوای مام جەلال پۆست و پێگەی سەرکۆمار تەنها ڕۆڵی تەماشاکەری هەبووە و هیچ پڕۆژەیەکی نەبووە.

هەروەها نیگەرانی خۆی لە ناکۆکی نێوان لایەنە شیعییەکان دەربڕی و گوتی: ئێمە نیگەرانین لەو ناکۆکییانە، ئامانجیشمان ئەوەیە گرژی و بەریەکەوتن لەنێوان شیعەکان ڕوونەدات و هەوڵەکانیشمان بەردەوامن بۆ ئەوە و وەڵامی ئەرێنیشیان هەیە بۆمان.

لەبارەی بەربژێربوونی بۆ پۆستی سەرکۆمار دووپاتی کردەوە بەردەوام دەبن و دەتوانین ڕێژەی یاساییش تەواو بکەن بۆ دانیشتنی ڕۆژی 7ی مانگ.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *