بەشێکی زۆر لە خەڵکی ڕۆژانە زیاتر لە 10 سەعات دەخەون بەردەوامیش هەست بە خەواڵووی دەکەن، لە ماڵپەڕی پزیشکی وێب تێبدا باس لە چەند هۆکارێک دەکات کە وا لە مرۆڤ دەکات کە زۆر بخەوێت، لەوانەش
خەمۆکی، یەکێکە لەو هۆکارە باوانەی کە مرۆڤ لە کاتی خەمۆکیدا جەستەی هەست بە شەکەتبوون دەکات چەند سەعاتێکی زۆر لە ڕۆژێکدا دەخەوێت
غودەی دەرەقی، ئەو کەسانەی کە توشبووی ئەم جۆرە نەخۆشیەن ئەگەری هەیە بەهۆیەوە کاریگەری لەسەر مێشک دروستبکات بەردەوام ئارەزووی خەوتن بکات
دڵەڕاوکێ، کاتێک مرۆڤ هەست بە دڵەڕاوکێ دەکات وا دەکات شەوان بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ بخەوێت ئەمەش هۆکارە کە هەسەت بە پشویەکی تەواو نەکات بەڵکو لە ڕۆژدا چەند سەعاتێک بخەوێت
خواردنی ناتەندروست یەکێکە لە هۆکارەکانی شەکەتی جەستەو ماندوبون