بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسانەی هەوڵی دابەزاندنی کێشیان دەدەن لە ڕووی ڕێکخستنی خۆراک و وەرزشکردن هەمیشە پێیان وایە هێشتا چەوری ورگیان دانەبەزیوە ئەگەرچی بەشەکانیتری جەستەیان دابەزیوە و قەڵەو نین
پسپۆڕانی تەندروستی و شارەزایانی خۆراک لەم بارەیەوە پێنج هۆکاریان خستۆتە ڕوو کە ئەمانەن:
-هەڵەکردنی لە ڕێکخستنی سیستمی خۆراک دا
خواردنی ناتەندروست گەورەترین هۆکاری کۆبوونەوەی چەوری و قەڵەوبوونی بەشی ورگە،هەر وەک کاربۆهیدرات و چەوریە زیانبەخشەکان، دەکرێت لەجێی ئەمانە گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوەکان بدرێت
-قەلەقی
قەلەقی یەکێکیترە لە هۆکارەکانی مانەوەی چەوری ورگ
-ئەنجامدانی وەرزش بە هەڵە
تەنها وەرزشەکانی تایبەت بە دابەزاندنی ورگ بەس نیە بۆ ئەوەی ورگ دابەزێت بەڵكو پێویستە لەگەڵیدا هەندێک وەرزش بۆ بەهێزبوونی ماسولکەکان ئەنجام بدرێت، ڕاکردن و بەپێ ڕۆیشتن یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاسانتر سوتاندنی چەوری ورگ
-خواردنەوە گازیەکان و خواردنەوە وزە بەخشەکان کە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە
-نەخواردنەوەی ئاو بە ڕێژەیەکی پێویست