ئەنجومەنی وەزیران به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسڕور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری راشیده‌گه‌ێنێت: لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
– خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو.
– خستنەڕووی ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەمدواییەی گیان لەدەستدان و بێ سەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و ڕزگاربووان و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکان.
– خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی (ئۆمیکڕۆن) لە هەرێمی کوردستان.
– خستنەڕووی بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم.
سەرەتا / کوردستان / به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و 4 پرسی گرنگ تاوتوێده‌كرێت
بەپەلە
مه‌سرور بارزانی: دەمانەوێ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان له ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن
ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوا گەورە و میهرەبانمیوانان و ئامادەبووانی …