مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە ٤١٢ ملیۆن دیناری بۆ چەندین پڕۆژەی ئاو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەرخان كرد.
فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاوی كردەوە لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خزمەتگوزاریی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی (٤١٢,١٨٤,٠٠٠) ملیۆن دینار دەربڕی بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گەڕەکەکانی (باپشتیان، جوندیان و نەهری) لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەنتەری ناحیەی خەلیفان و شارۆچکەی سرێشمەی سەر بە هەمان ناحیە.
گوژمەکەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خەرج دەکرێت.