نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی بەغدا رفێنرا

بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی بەغدا رفێنرا

ئەمشەو حسێن عەلی حسێن، بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە رفێنرا و تائێستا چارەنوسی نادیارە.

ماڵپەڕی “الحدث” لە سەرچاوەیەکی ئەمنی بەغداوە بڵاویکردەوە، ئەمشەو  حسێن عەلی حسێن، بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رفێنراوە، تائێستاش بەرپرسانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق لەبارەی چارەنوسییەوە هیچ زانیارییەکیان نیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمشەو بە سێ موشەک هێرشکرایەسەر شوێنی مانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە قەزای “الكرمة”ی پارێزگای ئەنبار، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش موشەکەکان ئامانجەکەیان نەپێکاوە، بەڵام بەهۆی روداوەکە دو کەس برینداربون.

بەپەلە

 پارتی بۆ دیاریکردنی کاندیدی جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەچێتە بەغدا

لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە. بەشێکی دیکەی سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ بەغدا، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *