
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 300 چه‌كداری داعش كه له زیندانی غوێران هه‌ڵاتبون خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانیان كردوه، به هۆی به‌كارهێنانی هاوڵاتیانیشه‌وه، ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی زیندانه‌كه به خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بڵاویكرده‌وه، له‌كاتژمێر 5:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌وه بانگه‌وازیان بۆ چه‌كدارانی داعش كردوه كه خۆ‌یا به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه و هێرشه‌كانیشیان بۆسه‌ر یه‌كێك له‌هۆڵه‌كانی زیندانی غوێران، 300 چه‌كدار خۆیان راده‌ستیان كردوه.