له ئاگادارییه‌كی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیدا هاتووه، سبه‌ی له چوارچێوه‌ی كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی مه‌رج و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی پرسه له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه.
له ساڵی 2019 یه‌كه‌مین حاڵه‌تی كۆرۆنا له شاری وهانی چینه‌وه ده‌ركه‌وت، دواتر به‌ره‌و وڵاتانی جیهان گوازرایه‌وه‌و هه‌رێمی كوردستانیشی گرته‌وه.
به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك رێككاری خۆپارێزی بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌یه‌كتری و دروست نه‌كردنی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌لایه‌ن ژووره ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندران