نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تاقیکردنەوەی سبەی قوتابییان بۆ ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دواخرا

تاقیکردنەوەی سبەی قوتابییان بۆ ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دواخرا

پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، سبەی پشووە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و هەر تاقیکردنەوەیەکیش ئەنجام نەدرابێت لە ڕۆژی سێشەممە بەپێی خشتەیەکی تایبەت دیاری دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر (ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، کۆیە، شەقڵاوە، خەبات، مەخموور، سۆران، مێرگەسوور، چۆمان، ڕواندوز) ئاگادار دەکەینەوە، پاش  هەردوو ڕاگەیەنراوی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەبارەت بە ڕاگەیاندنی پشوو بۆ ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابییان بڕیارمان دا بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژی پێنجشەممە.

ئاماژەی بەوەش کراوە کە لە ڕێکەوتی (2022/01/20) لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە  قوتابخانە حکوومی و ناحکوومییەکان هەر تاقیکردنەوەیەک ئەنجام نەدرابێت لە سنووری پەروەردەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە ڕۆژی سێشەممەوە (2022/01/25) بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لەلایەن کارگێریی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت دەست پێ دەکەنەوە.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *