وەزارەتی شارەوان بڕیاری لەسەرکارلادانی ژمارەیەك سەرۆك شارەوانیی دەوروبەری شاری هەولێر داوە و گۆڕانکاری ئاسایی لە چەند بەڕێوەبەرێکی شارەوانییەکی سەنتەری هەولێریش کردووە، ژمارەیەك کارمەندیش لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی شارەوان،راگەیاند، بڕیاری لەسەرکارلادانی سەرۆکی شارەوانییەکانی داراتوو، کەسنەزان و قوشتەپە دراوە و جێبەجێکراوە.
سەرچاوەکە لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوە لە سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی گێڕایەوە بۆ ئەوەی لە ئاستی خواست و داوکاری خەڵك و حکومەت نەبوون.
سەرچاوەکەی وەزارەتی شارەوانی ئاشکراشی کرد، ژمارەیەك فەرمانبەر لە چەند شارەوانییەك بەهۆی خراپی مامەڵەیان لەگەڵ خەڵك و سەردانیکارانی شارەوانییەکان و خراپ بەکارهێنانی شوێنەکانیان و پایەکانیان گۆڕانیان پێکراوە و گواستراونەتەوە و لە کاری پێشوویان دوورخراونەتەوە.
سەرەتا / کوردستان / بەهۆی خەراپی مامەڵەیان لەگەڵ هاووڵاتی ژمارەیەك سەرۆك شارەوانی و فەرمانبەر لەسەر كارەكانیان دورخرانەوە
بەپەلە
ڕێبین سەلام: بافڵ تاڵەبانى خۆى بە سەرلوتکەى ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت
لەگەڵ هاوئاوازەکانى کاردەکەن بۆ لەناوبردنى حکومڕانى کوردى، وردەکارى لە کۆمێنتە دكتۆر ڕێبین سهلام چاودێرى سیاسى …