نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکومەتی هەرێم.. کەلوپەلی پێشکەوتووی کشتوکاڵی دەدات بە جوتیاران

حکومەتی هەرێم.. کەلوپەلی پێشکەوتووی کشتوکاڵی دەدات بە جوتیاران

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئامێر و كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتووی كشتوكاڵی به‌شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن به‌بێ وه‌رگرتنی پێشه‌كی به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێ.

ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەپێی بریاری ژمارە (79)ی ئەنجوومەنی وەزیران و ڕەزامەندی هەرسێ وەزارەتی (کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو – ناوخۆ – دارایی و ئابووری) ئامێر و كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتووی كشتوكاڵی به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێ.

ڕاشیگه‌یاند: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگی کەرتی تایبەت، هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی) بە شێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکیەک، تاوەکو بەردەستبوونی ئامێرەکان بۆ جوتیاران، بەنرخێکی گونجاو، بە لێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی، وەک هەنگاوێکی گرینگ بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان بە تەکنەلۆژیایی نوێ لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ ئەو جوتیارانەی کە خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵین، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەلوپەلەکان و پرکردنەوەی فۆرم، لە ڕێکەوتی 2022/1/23 دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن .

بەپەلە

ڕێبین سەلام: بافڵ تاڵەبانى خۆى بە سەرلوتکەى ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت

لەگەڵ هاوئاوازەکانى کاردەکەن بۆ لەناوبردنى حکومڕانى کوردى، وردەکارى لە کۆمێنتە دكتۆر ڕێبین سه‌لام چاودێرى سیاسى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *