
له ڕاگه‌یه‌نراوی شانه‌كه‌دا هاتووه “هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردووه به پشكنین و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوی به ئامانجكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌دی تایبه‌ت به فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق له پارێزگای ئه‌نباڕ”.
ڕاشیگه‌یاند “بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به 5 مووشه‌ك هێرشی كرایه سه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا، مووشه‌كه‌كانیش دوور له بنكه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه”.
لای خۆشیانه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به 5 مووشه‌ك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و مووشه‌كه‌كانیش دوور له بنكه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردووش دوو فڕۆكه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو نزیك بنكه‌كه كه‌وتبوونه خواره‌وه كه هه‌وڵی به ئامانجكردنی بنكه‌كه‌یان دابوو.