نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگه‌یه‌نراوی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د

ڕاگه‌یه‌نراوی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوی شانه‌كه‌دا هاتووه‌ “هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوی به‌ ئامانجكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌دی تایبه‌ت به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق له‌ پارێزگای ئه‌نباڕ”.

ڕاشیگه‌یاند “بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌ 5 مووشه‌ك هێرشی كرایه‌ سه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا، مووشه‌كه‌كانیش دوور له‌ بنكه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌”.

لای خۆشیانه‌وه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌ 5 مووشه‌ك هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر و مووشه‌كه‌كانیش دوور له‌ بنكه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردووش دوو فڕۆكه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو نزیك بنكه‌كه‌ كه‌وتبوونه‌‌ خواره‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی به‌ ئامانجكردنی بنكه‌كه‌یان دابوو.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *