نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی.. پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر کرد

سەرۆک بارزانی.. پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر کرد

سەرۆک مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ سێشەممە (4ی کانوونی دووەم/ یه‌نایه‌ری 2022) لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدری بە سەرۆکایەتی شێخ حەسەن ئەلعەزاری کرد.

لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق.

ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی تەحەدیات و وەڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرایەوە، ئەویش لەچوارچێوەی راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و رەچاوکردنی داخوازی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *