نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌

دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌

هێمن قادر جێگری پارێزگای هه‌ولێر گوتی: له‌ ئێستادا پڕۆسه‌كه‌ له‌ شارۆچه‌كه‌ی قوشته‌په‌و شارۆچكه‌ی داره‌توو به‌رده‌وامه‌و 200 لیتر نه‌وت له‌به‌رامبه‌ر 55 هه‌زار دیناری عێراقی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پسووله‌ی خۆراكن دابه‌ش ده‌كرێت.

جێگری پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی: ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی بۆمان دابین كراوه‌ له‌رێگای حكومه‌تی فیدراڵی عێراقه‌وه‌ بۆمان ره‌وانه‌ ده‌كرێت، رۆژانه‌ ئه‌و بڕه‌ی به‌ده‌ستمان ده‌گات به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها هێمن قادر ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ ئه‌گه‌ر بڕی نه‌وتی زیاتریان به‌ده‌ست بگات ،ئه‌وا جارێكی تر نه‌وت به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *