
عهبدوللەتیف ئه‌حمه‌د، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌له‌فی له هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای وه‌زیری ئه‌وقاف ئاشكرا كرد.
له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا، عه‌بدول له‌تیف ئه‌حمه‌د رایگه‌یاندووه، “سەردانەکەی من بۆ لای وەزیری ئەوقاف پەیوەندیی بە پرسی لادانی هیچ مامۆستایەک نەبووە و دانیشتنى من هیچ پەیوەندییەکى بەم بابەتەوە نەبووە”.
ئاماژەی بە ئەوەش داوە: “من رۆژى شەممە 1/1/2022 کۆڕێکم هەبوو لە هۆڵی میدیا لە شارى هەولێر بە ناونیشانى: (چۆن کەسێکى سوودبەخش بین بۆ دین و میللەت و وڵاتمان)، بۆ ئەم مەبەستە چوومە هەولێر، بۆ رۆژى دواتریش لەگەڵ وەزیرى ئەوقاف دانیشتم بۆ پرۆژەیەکى سوودبەخش کە لەگەڵ وەزیرى پەروەردەش قسەمان کرد لە دانیشتنەکەماندا، ئێستا لە هەوڵى ئەوەدام لە هەموو شارەکان بنکەى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى بکەمەوە بۆ فێرکردنى قورئان و بیروباوەڕ و ئاداب و رەوشتى ئیسلامیى جوان”.
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه: “دانانى گوتاربێژ و لابردنى گوتاربێژ هیچ پەیوەندییەکى بە منەوە نییە، لەبەرئەوە هەر کەسێک لەخۆیەوە شیکارى و لێکدانەوە دەکات بۆ دانیشتنەکانى من با لە خوا بترسێت و خۆى گوناهبار نەکات و بیرى قیامەتى بێت”.