نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / واژو ناردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان کراوە

واژو ناردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان کراوە

واژو ناردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان کراوە

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا، ڕایگه‌یاند بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری مانگی 12 بۆ هەرێمی کوردستان دراوە.

فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا، ڕاگه‌یاند: “بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری مانگی 12ی 2021 بۆ هەرێمی کوردستان دراوە، پاش تەواوکردنی ڕێکارەکان تەمویلەکە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەنێردرێ و پارەکە دەدرێتە وەزارەتی دارایی”.

مانگانە لەبارەی 200 ملیار دینارەكەوە، سەرەتا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری خەرجكردنی پارەكە دەدات، دواتر وەزارەتی دارایی نووسراوێك لەبارەی خەرجكردنی پارەكە دەردەكات و بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقی دەنێرێت، ئینجا پارەكە دەخرێتە سەر ژمارەی حیسابیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
مانگی رابردوو لە ڕۆژی 20/12/2021 تەموویلی 200 ملیار دینارەکەی مانگی 11 درایه وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *