نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / ئایا ئاساییە راستەوخۆ دوای هەستان لە خەو قاوە بخورێتەوە؟

ئایا ئاساییە راستەوخۆ دوای هەستان لە خەو قاوە بخورێتەوە؟

زۆرکەس وا ڕاهاتوون لە دوای هەستان لە خەوی راستەوخۆ قاوە دەخۆنەوە بەمەبەستی نەمانی خەواڵوی و پێدانی وزە بە میشک و ئارامکردنەوەیدەروونیان، بەڵام شارەزایەکی بواری خۆراک ئەم ڕێگەیە بە هەڵە دادەنێت.

شارەزای بواری خۆراک لۆرا سیبولا رایدەگەیەنێت لە %٦٥ی ئەمەریکییەکان بەیانیان ڕۆژانە دوای هەستان لە خەو قاوە دەخۆنەوە کە پێیانوایە ئەوماددەی کافاینەی تێیدایە سودی هەیە بۆ نەمانی هەستی خەواڵوی و پێدانی وزە بە لەشیان.

لۆرا باشترین کات بۆ قاوە خواردنەوە دەستنیشان دەکات و دەڵێت “سێ بۆ چوار کاتژمێر لەدوای هەستان لە خەو قاوە بخورێتەوە باشترە و جەستەزیاتر سودی لێوەردەگرێت”.

لۆرا ئاشکرایدەکات زۆرکەس بەتایبەت ئافرەتان لەداوی هەستان لە خەو ڕێژەی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ لە جەستەیاندا بەرزە، هەربۆیە بە خواردنەوەیقاوە زیاتر توشی دڵەڕاوکێ دەبن و هەستی ئارامی دەروونی بە مێشک نابەخشێت.

ئەگەر کەسێک کاتژمێر حەوتی بەیانی لەخەو هەستێت وبۆ دابەزاندنی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ ئەوا دەبێت کاتژمێر ١٠ بۆ ١١ قاوە بخوات.

لۆرا ئامۆژگاری خەڵکی دەکات کە لەکاتی خواردنەوەی قاوەدا زیادەڕەوی نەکەن 

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *