
د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سه‌رئێشه‌ی منداڵ و تێیدا چه‌ندین زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی پێویستی بۆ دایكان و باوكان ئاشكرا كردووه.
له بابه‌ته‌كه‌یدا د.پشده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، منداڵ هه‌روه‌كو گه‌وره‌كان تووشی سه‌رئێشه ئه‌بن، زۆربه‌ی جۆره‌كانی سه‌رئێشه كه له گه‌وره‌كاندا هه‌یه له منداڵیشدا بوونیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی سه‌رئێشه یان زیادكردنی سه‌رئێشه‌ی منداڵ، ئه‌و پزیشكه چه‌ند خاڵێكی روونكردوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش:
1-هه‌ندێ جۆری ده‌رمان سه‌رئێشه دروستئه‌كه‌ن.
2-كه‌مخه‌وی یان گۆڕینی شێوازی خه‌وتن.
3-ئه‌گه‌ر ژه‌مێكی خواردنی نه‌خواردبێت.
4-وشكبوونه‌وه له‌كاتی نه‌خۆشیدا.
5-فشارێكی ده‌روونی زۆری هه‌بێت.
6-برینێكی بچوكی سه‌ر.
7-بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیوته‌ر بكات.
8-كێشه‌ی بینینی هه‌بێت.
9-سووڕی مانگانه له كچی پێگه‌یشتوو.
10-گۆڕان له هۆڕمۆنی له‌شدا.
11-بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو سه‌یاره‌دا سه‌فه‌رێكی درێژ بكات.
12-گوێگرتن له مۆسیقای به‌رز.
13-بۆنی قورس و گران.
14-خواردنه‌وه‌ی كافائینێكی زۆر.
15-هه‌ندێك جۆری خواردن وه‌ك په‌نیر، چوكلێت، پیتزا.
16-هه‌وكردنی گوێچكه.
17-هه‌وكردنی ڤایرۆسی له شێوه‌ی په‌تا.
18-هه‌وكردنی توره‌كه‌ی هه‌وایی كه‌للـه‌ی سه‌ر (التهابی جیوب).
ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت: نیشانه خراپه‌كانی سه‌رئێشه كه پێویسته بێ دواكه‌وتن منداڵه‌كه‌ت نیشانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بده‌یت، بریتین له:
1-كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆشی منداڵه‌كه‌ت.
2-سه‌رئێشه‌كه‌ی ڕشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت.
3-ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه‌كه منداڵهكهپ خه‌به‌ربكاته‌وه به‌تایبه‌تی له به‌یانیان یان سه‌رئێشه‌كه دوای به‌خه‌رهاتنه‌وه‌ی له‌خه‌و ده‌ستپێبكات له به‌یانیاندا.
4-سه‌رئێشه دوای زه‌ربه‌یه‌ك كه به‌ر سه‌ری كه‌وتبێت یان دوای له‌هۆش خۆچوون.
5-ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه‌كه گه‌شكه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت.
6-بینینی منداڵه‌كه به‌ره‌و خراپی بچێت.
7-باڵانسی له‌شی تێكبچێت و به‌ملاولادا بكه‌وێت.
8-پێستی په‌ڵه‌ی تێدا ده‌ربكه‌وێت.
9-به گرانی هاتوچۆو ڕۆیشتن بكات و توانی به پێوه‌وه‌ستانی نه‌مێنێت.
10-قسه‌كردنی به گران بێت یان هه‌ر نه‌توانێت.
11-بوونی ئازار له ملدا، یان ملی ڕه‌ق بێت له‌گه‌ڵ بوونی تا.
12-توانای ڕۆیشتنه قوتابخانه له‌گه‌ڵ چالاكی ڕۆژانه‌ی نه‌مێنێت.
13-هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كه بگۆڕێت.
14-ئاوخواردنه‌وه‌و میزكردنی زیادی كردبێت.