پۆلیسی بابل له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 7:00ی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ناحیه‌ی جه‌بله‌وه له‌سه‌ر بونی دو داواكراو له گه‌ڕه‌كی ڕه‌شاد له‌ماڵ داواكراو ره‌حیم كازم عه‌یاده غوره‌یری، هێزێكی هه‌واڵگری چونه سه‌ر ماڵه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “به وته‌ی ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری جه‌بله، په‌یوه‌ندی به دادوه‌ری ناحیه‌كه‌وه كراوه و ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه، دواتر داوای هێزێكی تایبه‌تی سوات كراوه، پاش گه‌یشتنی ئه‌و هێزه‌ش روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌دا رو
پۆلیسی بابل ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، “خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له هێزه ئه‌منیه‌كان كردوه، دو پۆلیس برینداربون، یه‌كێكیان گوللـه به‌ر قاچی كه‌وتوه، ئه‌وی دیكه‌شیان گوللـه‌یه‌ك به‌رسكی كه‌وتوه