هێشتا لایه‌نه عێراقییه‌كان ناكۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی عێراق و جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش پێی وایه، هه‌ڕه‌شه هه‌یه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌شڵێ، پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق هێشتا زۆری ماوه.
د. به‌شیر خەلیل حه‌داد، جێگری پێشووی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، راگه‌یاند، هۆكاری دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق، بۆ ناكۆكیی نێو ماڵی شیعه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێشتر كورسییان هه‌بووه و كورسیی زیادیان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مجاره كورسییان تا راده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه، ئه‌و لایه‌نانه هێزی چه‌كدار و میلیشیایان هه‌یه و به هێزه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن.
جێگری پێشووی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نه دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی دواكه‌تووه له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه، به بۆچوونی به‌نده دادگای فیدڕاڵ نایه‌وێ بڕیارێك بدات توندوتیژیی لێی بكه‌وێته‌وه، چونكه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئه‌نجامی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و لایه‌نانه هه‌ندێ كرده‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌نجام بده‌ن.
حەداد زیاتر گوتی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رێكه‌وتنێك بكرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان رازی بكرێن كورسی بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن زیاد بكرێن له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانی دیكه، یانیش له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق جێگه‌یان بكرێته‌وه، له رۆژانی داهاتوودا شتێك به‌دیار ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
بەپەلە
. سەرکردەیەکى گۆڕان بافڵ تاڵەبانى بووەتە مەقاشى دەستى میلیشیاکان
. بۆ گۆڕان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆنابێتەوە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە كەریم فەخری قاسم، ئەندامی …