نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / ئەو کەسانە کێن نابێت پیاز بخۆن؟

ئەو کەسانە کێن نابێت پیاز بخۆن؟

close up senior woman peeling onion

تاتیانا بوچارۆڤا پسپۆڕی خۆراک و لیمفە گرێکان ئاشکرایکردووە، پیاز یەکێکە لەو خۆراکانەی پێویستە ڕۆژانە بخورێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس نابێت پیاز لە خۆراکەکانیاندا بوونی هەبێت.

ئەو پسپۆرە بە ئاژانسی نوفوستی روسی ڕاگەیاندووە، لە ١٠٠ گرام پیازدا نزیکەی ٤٠ کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی و ترشی ئەسکۆربیک، وتوویەتی “پیاز سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات، چونکە چەندین ماددەی ڕووەکی تێدایە کە ڕێگری لە گەشەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا کرداری هەرس و ئارەزووی خواردن باش دەکات، جەستە بۆندار دەکات و لە ژەهر پاکی دەکاتەوە”.

بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی بی لە پیازدا بۆ خوێن بەسوودە، بەتایبەت خرۆکە سورەکان بەرهەمدەهێنێت و چارەسەری کۆلیسترۆڵ و ڤیتامین دی دەکات، بڕێکی زۆر سیلیکۆنی تێدایە کە بۆ سوڕی خوێن و ئێسک و قژ بەسوودە.

ئەو پسپۆرە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەگەڵ ئەو سوودانەی پیازدا بەڵام کۆمەڵێک کەس نابێت بیخۆن تەنانەت نابێت لە خۆراکەکانی ڕۆژانەیاندا بوونی هەبێت، وەک ئەوانەی بەدەست هەوکردنی پەنکریاس و گەدە و برینی گەدەوە دەناڵێنن، وتوویەتی “نابێت پیازی تازە بخۆن، چونکە ئاستی ترشەڵۆکی گەدە زیاتر دەکات، هەر بۆیە باشترە پیازی پیشاو یان کوڵاو بخۆن”.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر کەسێک ئەو گرفتە تەندروستیانەی نەبێت دەتوانێت ڕۆژانە سەلکێک پیازی قەبارە مامناوەند

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *