نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: هەر فەرمانبەرێك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت لە ساڵی ئایندەوە ناتوانێت دەوام بكات

بەپەلە: هەر فەرمانبەرێك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت لە ساڵی ئایندەوە ناتوانێت دەوام بكات

وەزارەتی داد رایگەیاند، سەرەتای ساڵی داهاتوو دوا مۆڵەتە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکەیان هەر کەسێک ڤاکسین وەرنەگرێت ناتوانێت پابەندی دەوام بێت، هاوکات هەر هاووڵاتییەکیش ڤاکسینی وەرنەگرتبێ نابێ سەردانی وەزارەتی داد و فەرمانگەکانی سەر بەو وەزارەتە بکات.
بەگوێرەی گشتاندنێک کە واژۆی وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرسەت ئەحمەد- ی لەسەرە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە فەرمانبەرانی وەزارەتی داد و فەرمانگەکانی ئەو وەزارەتە بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین رێگەیان پێنادرێت دەوام بکەم، ئەو هاووڵاتییانەی ڤاکسینیشیان وەرنەگرتووە ناتوانن سەردانی وەزارەتی داد و فەرمانگەکانی ئەو وەزارەتە بکەن.
لە گشتاندنی وەزارەتی داد ئەم سێ خاڵە خراونەتەڕوو:.
یەکەم: هەر فەرمانبەرێک لەهەر پلەو پۆستێک بێت ئەگەرتا 1/1/2022 ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بەدەوامی فەرمی.
دووەم: لەدوای 1/1/2022ـەوە هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین.
سێیەم: لە کاتی جێبەجێ نەکردنی ئەم گشتاندنە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە روبەرووی لێپێچینەوە دەبن.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *