سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایگەیاند، ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌كان كرابوون وایكرد كه ئاو بچێته ناو ئه‌و پڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و لافاو لە هەولێر دروستبێت.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم راگەیاند، “كاتێک ته‌ماشای لافاوه‌كه‌ی داره‌توومان كرد به چاو دیاره شوێنه‌كان پڕكراونه‌ته‌وه، هه‌ستی پێنه‌كراوه، ئه‌گه‌رنا چه‌ند ساڵێكه رێڕه‌وی ئاوه‌كان گیراوه، زەویش هه‌بووه لە 30 ساڵی رابردوو حكومه‌ت خۆی دابه‌شی كردووه، ئەمەش وایكردووه كه رێڕه‌وی ئاو گیراوه”.
محەمەد شوکری راشیگەیاندووە، “ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌كان كراون و ئەمەش وایكرد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاو بچێته ناو ئه‌و پڕۆژانه‌وە”.
محەممەد شوکری، لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ دووبارەنەبوونەوەی لافاو ئاماژەی بەوەدا: “هه‌موو تیمه‌كانی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌ڵێنده‌ره‌كان هه‌موو تیمه‌كانیان خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه‌كانی ئاون، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌م كاره‌ساته دروست نه‌بێته‌وه، چونكه چاوه‌ڕوانده‌كرێت بارانێكی به‌خور جارێكی تر بێته‌وه.
باسی لەوەشکردووە، “له‌كابینه‌ی نۆیه‌م هیچ زه‌ویه‌ک دابه‌شنه‌كراوه كه خانوی له‌سه‌ر دروستبكرێت، به‌ڵكو له‌كابینه‌کەدا پێشنیازی ئه‌وه كراوه ئه‌و زه‌ویانه‌ی زیده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر كراوه به یاسا رێك‌بخرێن”.